عارف ته‌یفوور: پارتی و یەکێتی دەتوانن بگەنە رێککەوتن
عارف ته‌یفوور به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی یه‌كێتی ده‌كه‌ین بۆ دیاریكردنی كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی و، گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕێكکهوتنە سیاسییە 18 خاڵییەکەی نێوانمان ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر 17 خاڵی ڕێكکه‌وتنه‌كه كۆكین، ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك خاڵ ناکۆکین".
ته‌یفوور گوتی: "له گفتوگۆی ئایندهی نێوان پارتی و یه‌كێتیدا چاره بۆ خاڵی 18ی تایبه‌ت به كه‌ركووك ده‌دۆزینه‌وه بۆ ئەوەی یه‌كێتیش بێت و به‌شداری له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات".
له‌باره‌ی ئەوەی کە ئایا پارتی و یه‌كێتی ده‌توانن له گفتوگۆكانی ئاینده‌یاندا بگه‌نه ڕێكکه‌وتن له‌سەر خاڵە ناكۆكەکەی نێوانیان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی، گوتی: "به‌ڵێ پارتی و یه‌كێتی ده‌توانن بگه‌نه ڕێكکه‌وتن، خاڵی ناكۆكیمان زۆر گه‌وره نییه کە نه‌توانین بگه‌ینه ڕێكکه‌وتن، به‌ڵێ زۆر باش ده‌توانین بگه‌ینه ڕێكکه‌وتن".
له‌باره‌ی ئەوەی کە دوای نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كیتی، پێوه‌ندیی پارتی و یه‌كێتی ڕۆیشتووه‌ته چ قۆناخێكه‌وه، عارف ته‌یفوور ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات: "دوای نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی ته‌ئسیری زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، ئێستا پێوه‌ندییه‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه، ته‌له‌فۆن له نێوانماندا هه‌یه و له وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا نامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ نامه‌یه‌كی زۆر جوان و وه‌ڵامێكی ئیجابییه لامان، ته‌ئكید كراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌ردوو حیزب به زووترین كات كۆ ببنه‌وه، ئێمه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی یه‌كێتین بۆ دیاریكردنی ڕۆژ و كاتی كۆبونه‌وه‌كه".
kdp-
