ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دوێنێ چوارشه‌ممه 27/2/2019ى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز، هه‌ندێ له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن چه‌ند هه‌واڵ و ڕ‌اپۆرتێكى ڕۆژنامه‌وانییان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هیچ بنه‌مایه‌كى ڕاستیان نییه!
كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى ئه‌نجومه‌نى هه‌رێمى بۆ نه‌وت و غاز كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاسایى بووه و هه‌رچى له‌باره‌یه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه هیچ ڕاستییه‌كى تێدا نییه و به ته‌واوى هه‌ڵبه‌ستراوه!
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئاماده‌یه و خوازیارى ئه‌وه‌یه كێشه و گرفته‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عێراق له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات.
سه‌فین دزه‌یى
گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
28/2/2019
kdp-
