پۆلیسی هه‌ولێر: منداڵێكی ساوا له نزیك مزگه‌وتی سه‌واف دۆزرایه‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، له په‌یجی فه‌رمی خۆیان له فه‌یسبووك، وێنه‌ی منداڵه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "منداڵه‌كه له نزیك مزگه‌وتی سه‌واف دۆزراوه‌ته‌وه و هێنراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس، دواتریش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵانی هه‌ولێر كراوه".
پێشتریش حاڵه‌تی فڕێدانی منداڵی ساوا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون و ته‌نها له دوو رۆژی رابردوودا، سێ حاڵه‌تی دیكه‌ی هاوشێوه روویانداوه.
k24 -
