بەرپرسێکی پارتی: لە سنووری قەرەتەپە ڕێژەی کورد گەیشتووەتە ٥٪

بەرپرسێکی پارتی: لە سنووری قەرەتەپە ڕێژەی کورد گەیشتووەتە ٥٪
بەرپرسی ناوچەی پارتی لە قەرەتەپە ئاشکرای دەکات، کە ڕێژەی کوردانی ناوچەکە گەیشتووەتە ٥٪ و دۆخی ئەمنیی ناوچەکەش بۆ کورد خراپە.

کەمال ئیبراهیم، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە ناحیەی "قەرەتەپە"ی سەر بە قەزای خانەقین ڕايگەیاند: "جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە سنوورەکەدا هەیە و کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن، لەسەر ڕێگای (قەرەتەپە- بەعقووبە) هاوەن بۆ دەوروبەری گوندەکان دەهاوێژن".

ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: "ئێستا هەریەکە لە سوپای عێراق، حەشدی شەعبی لە سنوورەکەدا هەن، هەندێکجاریش لەگەڵ پۆلیسی فیدراڵی هەلدەکوتنە سەر گوندەکان، بەڵام هیچ یەکێک لەو هێزانە توانای پاراستی ئەمنیەتی گوندەکانیان نییە".

ئەوەی خستە ڕوو کە ڕێژەی کورد لە ناوچەکەدا ٥٪ی ماوەتەوە و تا ئێستا ڕێژەیەک لە گوندەکان بە چۆڵی ماونەتەوە و دانیشتوانەکەی نەگەڕاونەتەوە شوێنەکانیان، بۆ گەڕانەوەیان و پاراستنیان داوای هاتنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن.









باسنيوز
Top