لە باغوز گۆرێكى به كۆمه‌ڵ دۆزرایەوە
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/2/2019، فه‌رمانده‌یه‌كى هێزى سوریاى دیموكرات ڕایگه‌یاند: "گۆرێكى به كۆمه‌ڵ دۆزراوه‌ته‌وه به دەیان تەرمی تێدابووه، گومان ده‌كرێت ئه‌و كورده ئێزدییانه بن كه له‌لایه‌ن داعش به دیل گیرابوون".
عه‌دنان عه‌فرین، فه‌رمانده له هێزى سوریاى دیموكرات به (رۆیته‌رز)ى ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌ك له باغۆز، دوایین شوێنى ژێركۆنتڕۆڵى رێكخراوى داعش لە نزیك سنوورى عێراق.
ئه‌و لاشانه‌ى کە لەنێو ئەو گۆڕە به کۆمەڵدا دۆزراونەتەوە، زۆرینەیان سه‌ریان له لاشه‌یان جیاكراوه‌ته‌وه.
باسنيوز
