کرماشان.. هونەرمەندێکی گەنجی کورد دەستگیر کرا
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) هێزە ئیتلاعاتییەکانی کرماشان ڕۆژی 2019.2.26 سامان بێهفەر, ناسراو بە "سامان جەرجیس"، شاعیر و گۆرانبێژی گەنجی خەڵکی کرماشانیان دەستگیر کردووە.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی جەرجیس، بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە دوێنێ چوارشەممە توانیویانە چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێت.
بەپێی هەمان سەرچاوە سامان جەرجیس بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی حکوومەتی ئێران لەڕێگەی خوێندنی دوو گۆرانی "سنە دژ" کە دوای گیان لەدەستدانی دەیان هاووڵاتی خەڵکی سنە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی نێوان پاسێک و نەوت هەڵگرێک و گۆرانیی "شەرمەندە" بۆ قوربانیانی بومەلەرزەی کرماشان، دەستگیر کراوە.
سامان جەرجیس سەرەڕای چالاکی لە بواری موسیقای ڕەپ، شێعریشی بە زمانی کوردی کەلهوڕی بۆ هونەرمەندە گۆرانیبێژەکانی کرماشانی داناوە.
باسنيوز
