کارنامەی یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان بڵاو دەکرێتەوە

کارنامەی یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمان بڵاو دەکرێتەوە
پەرلەمانی کوردستان کارنامەی یەکەم کۆبوونەوەی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی یەکەم لە پێنجەمی خۆی، بڵاو دەکاتەوە.

کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10ـی سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 1-3-2019 ساز دەکرێت و ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانیش کارنامەی کۆبوونەوەکەی بڵاو کردووەتەوە.



کارنامەی کۆبوونەوەکە:


- یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانى شه‌هیدانى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشى نه‌ته‌وه‌یى.


- كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.


- وتاری به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق.


رۆژی 18ـی شوباتی 2019، پەرلەمانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی نائاسایی ساز کرد و دەستەی سەرۆکایەتیی خۆی هەڵبژارد.











باسنيوز
Top