له شاره‌زوور 13 تۆمەتباری مادە هۆشبەرەکان ده‌ستگیر كران
له ڕاگه‌یاندراوێكی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زووردا هاتووه: "به هه‌وڵ و ماندووبوون و شه‌ونخوونیی هێزه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌زوور، سه‌رجه‌م بنكه و یاریده‌ده‌ریتییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان و له ڕێگه‌ی هۆبه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌كان له شار و شارۆچكه‌كانی سنووری ده‌سه‌ڵاتمان، توانیمان له ماوه‌ی ڕابردوودا، به فه‌رمانی دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14)ی مخەده‌رات، (13) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ین و ڕووبه‌ڕووی یاسایان بكه‌ینه‌وه".
له به‌شیكی دیكه‌دا ڕوون كراوه‌ته‌وه، كه دوای ناردی دۆسیه‌كانیان بۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانه‌كانی سلێمانی / 2 ، ئەو دادگایە له مانگی (1)ی 2019 هه‌تا ڕۆژی (27|2|2019) به قۆناغی جیاجیا سزای ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی داوه، به جۆرێك سزاكانیان له نێوان (حه‌وت) مانگ بۆ (پێنج) ساڵدایه و ته‌مه‌نیشیان له نێوان (22 بۆ 50) ساڵیدایه، یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ش له ڕه‌گه‌زی مێیه".
ئاسایشی شاڕه‌زوور ئاماژه‌یی به‌وه داوه: "كه له كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه، كه هه‌ندێكیان وه‌ك باند و گرووپ كاریان كردووه، چه‌ندین جۆر و بڕی جیاواز مادده‌ی هۆشبه‌ر و كه‌لوپه‌لی تایبه‌ت به‌و بەو بابەتە ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه."
باسنيوز
