هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەو وەزارەتانە دابەش دەکرێت
بەپێی زانیارییەكان لە دیوانی وەزارەتی داراییەوە دەستی کەوتووە، بەپێی خشتەی دابەشکردنی مانگانەی مووچەی فەرمانبەران، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ٣ی ٢٠١٩ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ٢٠١٨ دەست پێ دەکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو رۆژە پشووە، ئەگەر بڕیارێک لەلایەن وەزارەتی داراییەوە نەدرێت کە ئەو ڕۆژەش مووچە دابەش بکرێت، ئەوا دابەشکردنەکە دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە ٦ی ئادار.
هەمان سەرچاوە ڕوونی کردەوە کە لە هەردوو حاڵەتدا، هەفتەی داهاتوو مووچەی هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.
باسنیوز
