كه‌ركووك.. منداڵێكی ساوا فڕێدەدرێت

كه‌ركووك.. منداڵێكی ساوا فڕێدەدرێت
شەوی رابردوو منداڵێكی ساوا لە گەڕەكی رەحیم ئاوای شاری كەركووك فڕێدراوە، ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە.

سۆران كامەران، لە كەركووك رایگەیاند: "شەوی رابردوو منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە گەڕەکی رەحیم ئاوای كەركووك فڕێدراوە، ئەمڕۆ لەلایەن خەڵكەوە ھەڵگیراوەتەوە و براوەتە نەخۆشخانە".

گوتیشی: "ئەو منداڵە ئێستا لە نەخۆشخانەی ئازادیی شاری کەرکووك لەژێر چاودێریی پزیشکدایە. بە وتەی پزیشکەکانی ئەو نەخۆشخانەیە، باری تەندروستیی جێگیرە".
K24-
Top