مۆتهكهی داعش یهخهی كاكهییهكان بهرنادات
چالاکوانێکی کاکەییش پێیوایە، کاکەییەکان لەبەردەم هەڕەشەیەکی گەورەدان.سهنگهرهكانی بەرگری پێشمەرگە، كه دوا سنووری کورد بوو لەگەڵ داعش، ئێستا سەرجەمیان چۆڵن.
لەگەڵ کەسێکی خەڵکی سنوورەکە، گووندی شەشە بهسهر دهكاتهوه، ئەو شوێنەی چەندجارێك لە لایەن داعشەوە خەڵکەکەی کۆمەڵکوژکراون، بهڵام ئێستا جارێكی سنوورەکان واڵاکراون و تا چاوبڕکات چۆڵەوانییه.
نزیکی گوندەکە، قوتابخانەیەك هەیە سێ مامۆستا و چەند قوتاببیەك سەرەڕای مەترسیەکانی داعش و بۆمبی چێنراوی سەر ڕێگاکەیان، لەخوێندن بەردەوامن.
کاکەییەکان وەك خۆیان دەڵێن، جارێك بەهۆی ئايینەکەیان و جارێکیش بەهۆی کوردبوونیانەوە، بوونهته ئامانجی گرووپە چەکدارە توندڕەوەکان، بەپێی ئامارێکیش، لە دوای ساڵی 2003ەوە، زیاتر لە 250 هاووڵاتی کاکەیی شەهیدکراون.
K24-
