منداڵێكی دیكەی كوردی ئێزدی ڕزگار كرا

منداڵێكی دیكەی كوردی ئێزدی ڕزگار كرا
نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، كە ئەمڕۆ توانیویانە منداڵێكی دیكەی كوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بكەن.

نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ چوارشەممە توانراوە منداڵێكی ڕفێندراوی ئیزدی لە سووریا ئازاد بكرێت كە لە هێرشەكەی داعش بۆ سەر ناوچەی ئیزدییەكان لە مانگی ئابی ساڵی 2014 كەوتبووە دەستی تیرۆریستانی داعش."

نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش ئاشكرایشی کرد: "منداڵەكە ناوی ماهر شوكرە و تەمەنی (10)  ساڵە و خەڵكی ناوچەی وەردیەیە."

نوسینگەكە داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و ڕێكخراوە مەدەنییەكان و كەسایەتییەكان دەكات، یارمەتیی نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش بدەن بە پێدانی هەر زانیارییەك لەسەر ڕفیندراوانی ئێزدی لە هەرشوێنێك بێت.
kdp-
Top