دوو حزب ئامادەیی بۆ ڕێککەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی دەردەبڕن
بەختیار کەریم، گوتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، ڕايگەیاند: ”پێیمان باشه بۆ تێپه‌راندنی ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستای كوردستان، هێز و لایه‌نه‌كان به‌رنامه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن، گه‌لی كوردستان له‌قه‌یرانێكه‌وه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری گونجاو ببرێت".
ڕوونیشی کردەوە کە پارتی لەبارەی بەشداریکردنیان لە حکوومەت، پرسیاری لێ کردوون و ڕای گەیاند: ”ئێستا قۆناغی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە، پاش ئەوەی یاساکە هەمووار کرایەوە، سەرۆکی هەرێم کەسێک بۆ پێکهێنانی حکوومەت ڕادەسپێرێت“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە حکوومەت، ئەوان ئامادەییان بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی دەربڕیوە.
لەلایەکی دیکەوە ئەنوەر عەنەبی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان ڕای گەیاند، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت دۆخێك بۆ كوردستان دروست بكات کە ئاسایش و سەقامگیری بێنێتە کایەوە، ئەوان ئامادەن لەگەڵیدا ڕێک بکەون“.
ڕوونیشی کردەوە کە رێككه‌وتن به‌شێكی سیاسییه و به‌شێكی ئیداری و ئابوورییە، بۆیە ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ن، ده‌بێت رێككهوتنێکی سیاسی بێت.
باسنيوز
