بەهۆی گۆڕینی ناوی بەڕەو ئیسڵاح کێشە دەکەوێتە نێوان بزووتنه‌وه و یه‌كگرتووی ئیسلامی
لهروونكردنهوهیهكدا (ئاری عه‌بدول لەتیف) په‌رله‌مانتاری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: " فراکسیۆنی (بەرەو ئیسڵاح)ی بزووتنەوە و یەکگرتوو، بەس بە تەنیا ناوەکەی هێز بوو، ڕەمز و قودرەتی دوو حزبی سەرەکی ئیسلامیی بوو، لوتکەی بەرەی ئیسلامخوازیی بوو".
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی بزووتنەوە ئەوەش دەخاتە ڕوو، کە بە گۆڕینی ناوی (بەرەو ئیسڵاح)، یەکگرتوو، کودەتای پەرلەمانی بەسەر بزووتنەوەدا کرد.
دەشڵێت: "ئەرک و شەرع و نەریت بوو کە تا چوار ساڵ ئیستحقاقی بزووتنەوە پارێزراو بێت لە لیستی (بەرەو ئیسڵاح)دا، تا تاکێکی دەنگدەری بزووتنەوە، هەست بکات لە پەرلەمان خاوەن لیستە، بەڵام ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە، بە گۆڕینی ناوی قەوارەکە بۆ فراکسیۆنی یەکگرتوو کوا بوون و ماف و دەنگ و ئیستیحقاقی بزووتنەوە و کادر و ئەندام و پێشمەرگە و دەنگدەرانی؟".
هه‌رله‌م باره‌وه، ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستان گوتی: "ئێمه داوامان له‌یه‌کگرتوو کردووه ئه‌و ناوه له په‌رله‌مان وه‌ک خۆی بمینێته‌وه، چونکه ده‌نگده‌ری ئێمه‌ی تێدایه بۆیه بریارێکی وا زه‌ره‌ری خۆیانی تێدایه، ئه‌گه‌ر بریارێکی له‌و شێوه‌ش درابێت دواتر قسه‌ی خۆمان ده‌بێت".
هاوکات، هلز ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتاری یه‌کگرتوو له‌په‌رله‌مانی کوردستان ڕای گەیاند، ئێستا ناوی به‌ره‌و ئیسڵاح نه‌ماوه و ئه‌و فراکسیۆنه بووه‌ته یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان گوتیشی: "ئاگادار نیم که براده‌رانی بزووتنه‌وه هه‌ڵوێستیان له‌و باره‌وه چییه".
باسنيوز
