لە دھۆک دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری بەسەر 500 خێزان دابەش دەکات

لە دھۆک دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری بەسەر 500 خێزان دابەش دەکات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاریی دەوڵەتی کوەیت و دەزگای ڕۆناھی، ھاوکاری بەسەر 500 خێزانی کەمدەرامەتی دھۆک دابەش کرد.

حاجی دارا، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ کەناڵی (کوردستان 24) گوتی: "دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھاوکاریی دەوڵەتی کوەیت و دەزگای ڕۆناھی، ھاوکاری بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکانی دھۆک دابەش دەکەین، ئەو ھاوکارییەش بۆ ئەوانەیە کە ناویان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە تۆمار کراوە، ئینجا لە ھەر ئایین و نەتەوەیک بن".

گوتیشی: "ئەو ھاوکارییە پێک دێت لە کارتۆنێک خۆراکی وشک، لەگەڵ سێ بەتانی بۆ ھەر خێزانێک".

نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی باسی لەوەش کرد: "دوێنێ سێشەممە 26/2/2019 لە شیلادزێ بووین و سبەی لە زاخۆ دەبین، ھەروەھا ڕۆژی شەممەی داھاتووش لە ھەڵەبجە دەبین، ئەو ھاوکارییانە شەش ھەزار و 600 خێزانی کەمدەرامەت لە ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".











باسنيوز
Top