سەیدۆ چەتۆ: سەربڕینی ژنە ڕفێندراوەکانی ئێزدی کردەوەیەکی دیکەی قێزەونی داعشە

سەیدۆ چەتۆ: سەربڕینی ژنە ڕفێندراوەکانی ئێزدی کردەوەیەکی دیکەی قێزەونی داعشە
سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كە كوردێكی ئێزدییە و ماوەی چەند مانگێكە ئەو پۆستەی لەسەر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان وەرگرتووە، ڕای دەگەیەنێت سەربڕینی بەشێك لە رفێندراوانی ئافرەتانی ئێزدی لە سووریا یەكێكی دیكەیە لە كردەوە رەش و قێزەونەكانی تیرۆریستانی داعش.

لە راگەیاندراوێكیدا سەیدۆ چەتۆ، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كە ئەمڕۆ چوارشەممە 27/2/2019 بڵاو كراوەتەوە و تێیدا هاتووە، بە توندترین شێوە ئەو كردەوەیەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی (باغوزی) سووریا ئیدانە و شەرمەزار دەكەین کە دژ بە 50 ئافرەتی ئێزدییە و بە دڕەندەترین شێوە سەر بڕاون.

راگەیاندراوەكە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئەو تاوانە یەكێكە لە تاوانە وەحشیگەرییەكانی داعش لە كۆی ئەو تاوانانەی كە دژ بە خەڵك ئەنجامیان داوە، بەتایبەت ئێزدییەكان و داوا لە لایەنە پێوەندیدارەكان دەكەین لێكۆڵینەوەكانیان بۆ ئاشكراكردنی لایەنە شاراوەكانی ئەو كردەوە تیرۆریستییە بخەنە گە، هەروەها كار بكرێت بۆ هێنانەوەی تەرمی ئەو قوربانیانە و ڕادەستكردنیان بە كەسوكارەكانیان.

دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە مانگی ئابی 2014 تیرۆریستانی داعش شاری شنگالیان داگیر كرد و پاشان بە فەرماندەیی سەرۆك بارزانی پێشمەرگە توانرا شنگال رزگار بكاتەوە، بەڵام تیرۆریستانی داعش هەزاران هاووڵاتیی كوردی ئێزدییان رفاند بەرەو ناوچەكانی دیكەی عێراق و سووریا و تاكوو ئێستاش هەزاران هاووڵاتیی کوردی ئێزدی لەژێر دەستی داعشدا ماونەتەوە و دواهەمین كردەوەی قێزەونی تیرۆریستی دژ بەو ئێزدییەكان سەبڕینی 50 ئافرەتی رفێندراوی كوردانی ئێزدییە لە ناوچەی باغوزی سووریا.












باسنیوز
Top