چەند شوێنێکی پزیشکی لە سۆران داخران
رێبوار مەحموود، بەرپرسی لێژنەی ئابووریی قایمقامیەتی سۆران، رایگەیاند: "لێژنەی هاوبەشی قایمقامیەتی سۆران، بۆ ڕێكخستنەوە كۆگاكانی دەرمان و نۆرینگە و دەرمانخانەكان و كۆنتڕۆڵكردنی ئەم جۆرە دەرمانانەی كە رێگە پێنەدراون، كە پێكهاتبوو لە نوێنەری سەندیكای دەرمانسازان لە سۆران، نوێنەری كوالێتی كۆنترۆڵ، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سۆران، نوێنەری سەندیكای كارمەندان لە سۆران، هێزی جموجۆڵی ئاسایشی ناو شار، هێزی پۆلیسی ناوشاری سۆران، نوێنەری شارەوانی و پۆلیسی شارەوانی، دوێنێ سێشەممە 26/2/2019 لە هەڵمەتێكدا تواندرا پشكنین بۆ (28) نۆرینگە و دەرمانخانە ئەنجام بدرێت".
بەرپرسی لێژنەی ئابووریی قایمقامیەتی سۆران گوتیشی، لەم هەڵمەتەدا بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و ئەنجومەنی وەزیران (23) نۆرینگە و دەرمانحانەیەك و كۆگایەكی دەرمان داخران و رێكاری یاساییش بەرامبەر سەرپێچیكاران وەردەگیرێت و هەڵمەتەكەش بەردەوام دەبێت.
باسنیوز
