هۆشیار سیوەیلی: ناکرێ بەشداربووانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ببنە کاربەدەستی کەرکووک
هۆشیار سیوەیلی ئاماژەی بەوە کرد: ”یەکێتی پێشوازی لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی کردووە و لە وەڵامەکەی خۆیدا کۆسرەت ڕەسووڵ کە بۆ سەرۆک بارزانی ناردووە، ئامادەییان دەربڕیوە لە هەر کوێیەک پارتی بیەوێت، ئەوان دادەنیشن“.
لەبارەی کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک، سیوەیلی ڕای گەیاند: ”یەکێتی لەوانەیە باسی چوار کاندیدیان کردبێت، لە دوا قسەیاندا هاتنەوە و باسی ناوێکیان کرد. هێشتا هەڵوێستی یەکێتی لەمەڕ کێشەکەی کەرکووک ڕوون نییە“.
دووپاتیشی کردەوە: ”ناکرێ کەسێک یان کەسانێک کە لە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بەشدار بووبن، ناکرێ بچنەوە کەرکووک و کاربەدەست بن. هەروەها ناکرێ کەرکووک کە لەلایەن حەشد داگیر کرابێ و ئیدارەی فیعلی لەدەست حەشد بێت، تۆ پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دابنێیت“.
باسنيوز
