ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان و فراكسيۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه
دوێنێ ليژنه‌ى ياسايى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵبژێردرا و بڕياريشه تا 10 رۆژى ديكه سه‌رجه‌م ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كانى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێن.
به گوێره‌ى په‌يڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان له دواى يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان، 25 رۆژ له‌به‌رده‌م فراكسيۆنه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ى ليژنه هه‌ميشه‌ييه‌كان پێكبهێنن.
له په‌رله‌مانى كوردستان 15 ليژنه‌ى هه‌ميشه‌يى هه‌ن و ليژنه‌كان له 11 ئه‌ندام پێكدێن و په‌يكه‌ريان پێكهاتووه، له سه‌رۆكى ليژنه و جێگرى سه‌رۆك و بڕيارده‌ر پێكدێت و هه‌ر ليژنه‌يه‌كيش سكرتێرێكى هه‌يه، كه ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، كه لايه‌نه‌كان له په‌رله‌مان دايانمه‌زراندوون.
فراكسيۆنى يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان تا ئێستا به‌شدارى له دانيشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه و هاوكات پشكى يه‌كێتى له ليژنه‌كان به به‌تاڵى ده‌هێڵرێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ى يه‌كێتى كانديديان بۆ ديار ده‌كات.
K24
