لە كەركووك داعش هێرشی كردە سەر گێڵگەیەكی كۆمپانیای نەوتی باكوور
شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر یەكێك لە گێڵگە نەوتییەكانی كۆمپانیای نەوتی باكوور و لە ئەنجامدا پۆلیسێكی كۆمپانیای نەوتی باكوور گیانی لەدەست داوە.
بەپێی راگەیاندراوێكی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كۆمپانیای نەوتی باكوور كە وێنەیەكیشی بۆ (باسنیوز) نێردراوە و تێیدا هاتووە، شەوی رابردوو 26/2/2019، تیرۆریستان هێرشیان كردە سەر گێڵگەی نەوتی (عەلاس)ی سەر بە كۆمپانیای نەوتی باكوور و لە ئەنجامدا پۆلسێكی كۆمپانیای نەوتی باكوور بە ناوی (هادی خەلایف) گیانی لەدەست داوە.
بەپێی زانیارییەكانی (باسنیوز) ناو بەناو تیرۆریستانی داعش هێرش دەكەنە سەر گێڵگەی نەوتی (عەلاس) و ئەمجارەشیان ئەو تیرۆریستانە بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی ئەو گێڵگە نەوتییە هێرشیان كردووە، بەڵام پۆلیسی كۆمپانیای نەوتی باكوور ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.
گێڵگەی نەوتی (عەلاس) دەكەوێتە سەر زنجیرە چیای حەمرین.
باسنیوز
