ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گاز پشكی ھەرێم لە بودجەی عێراق تاوتوێ دەكات
بە گوێرەی زانیارییەكان، بڕیارە ئەمرۆ ئەنجوومەنی باڵای نەوت و گازی ھەرێمی كوردستان كۆببێتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی 2019ـی عێراق و رێككەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا تاوتوێ بكرێت. ھەروەھا رادەستكردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە بەغدا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
پەیامنێری كوردستان24 زانیویەتی، وەزیرەكانی سامانە سرووشتییەكان و دارایی، زانیاری لەبارەی ھەناردەكردنی نەوتی ھەرێمی كوردستان و داھاتە ناوخۆییەكان دەخەنە بەردەست.
ئەمە لەكاتێكدایە دوای حەوت مانگ، یەكەم كۆبوونەوەیە ئەنجوومەنەكە ئەنجامی دەدات.
K24
