لێژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا
لێژنه‌كه به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، كه 73 ده‌نگی به‌ڵێ بوو په‌سه‌ند كرا، له به‌رامبه‌ریشدا، 6 ده‌نگی نه‌خێر هه‌بوو.
به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌ندامانی لێژنه‌كه، به‌مشێوه‌یه به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كاندا دابه‌شكرا، كه 4 ئه‌ندام بۆ فراكسیۆنی پارتی، 1 ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان، 1 ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ، 1 ئه‌ندامی فراكسیۆنی گه‌شه‌پێدانی توركمان، 1 ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ، 1 ئه‌ندامی كلدانی سریانی ئاشووری (هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی).
ناوی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی یاسایی، به‌م جۆره‌یه، كه هێشتا دوو ئه‌ندامه‌ی به‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی كه‌وتوون، دیار نییه.
ئه‌رشه‌د حوسێن محه‌مه‌د – فراكسیۆنی پارتی.
بژار خالد – فراكسیۆنی پارتی.
خه‌دیجه عومه‌ر ته‌ها – فراكسیۆنی پارتی.
عه‌بدولسه‌لام عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن – فراكسیۆنی پارتی.
جه‌لال محه‌مه‌د حه‌مه‌دئه‌مین – فراكسیۆنی گۆڕان.
رووپاك ئه‌حمه‌د ره‌حمان – فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ.
رۆبینه ئۆیملك عه‌زیز مهملوك – فراكسیۆنی هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی.
سارا دڵشاد ئه‌بوبه‌كر – فراكسیۆنی گه‌شه‌پێدانی توركمان.
كاوه عه‌بدولقادر حه‌سه‌ن – فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ.
k24-
