ئه‌ردوغان: هه‌ر كه‌سێك له توركیا باسی كوردستان بكات با بچێته عێراق له‌وێ كوردستان هه‌یه
ئه‌ردوغان ده‌می قسه‌كانی به پرسیارئامێزهوه له ته‌مه‌للی ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئایا هیچ هه‌رێمێك له توركیا هه‌یه به‌ناوی كوردستان؟.. فه‌رمون سه‌یر بكه‌ن چی ده‌ڵێت!.. ده‌ڵێت ئێمه له كوردستان سه‌رده‌كه‌وین. توركیا جێ بهێڵه، بڕۆ بۆ باشوور، له عێراق هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بڕۆ بۆ ئه‌وێ. له توركیا هیچ هه‌رێمێك به‌و ناوه نییه، هه‌رێمی باشووری رۆژهه‌ڵات هه‌یه، هه‌رێمی رۆژهه‌ڵات هه‌یه، ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای سپی هه‌ن، به‌ڵام هیچ هه‌رێمێك به‌ناوی كوردستان نییه".
ئه‌م قسانه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان دوای ئه‌وه هاتوون، كه له لێدوانێكدا سه‌زای ته‌مه‌للی، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په جه‌ختی كردبووه‌وه، ئه‌وان له كوردستان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن و له رۆژئاوای توركیاش كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئاكپارتی و مه‌هه‌په ده‌كه‌ن.
k24-
