یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێته‌وه
له‌م باره‌شه‌وه بژار کۆچەر، ئه‌ندامی لێژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "بۆئه‌وه‌ی بۆشایی سیاسی و یاسایی درووست نه‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كارا بكرێته‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان له یه‌كه‌م كاری داهاتوویدا یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كاته‌وه".
لیژنەی یاسايی لە 11 ئەندام پێکهاتووە ته‌نها یەکێتی ناوی کاندیدانی نەناردووە, سەرۆک فراکسیۆنەکان و لیژنەی یاسايی لە ماوەيهكى نزیکدا سەرۆک, جێگر, بریاردەر و سکرتێری لیژنەكه دیاری دەکەن.
سه‌باره‌ت به پرسی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیش، كه به‌هۆی بێبه‌شكردنیان له لێژنه‌ی یاسایی، ره‌خنه‌یان له میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و لێژنه‌یه گرتبوو و ناڕه‌زایی خۆیان نیشاندابوو، روپاک ئەحمەد, ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه ره‌تی ده‌كاته‌وه, له پێكهێنانی لێژنه‌كه‌یان پەیرەوی ناوخۆی په‌رله‌مان پێشێل کرابێت.
دابەشکردنی ئەندامانی ئەم لیژنەیە بەپێى ژماره‌ی کورسیەکان بوو, پارتی دیموکراتی کوردستان له ئەندامێکی خۆی خۆش بوو, بۆ ئەوەی پێکهاتەی تورکمان لەو لیژنەیە ئەندامیان هەبێت, پێکهاتەکانيش بە گرنگی دەزانن لە لیژنەکە ئەندامیان هەبێت.
رۆبینه ئۆیملکيش كه ئه‌ندامێكی دیكه‌ی لێژنه‌ی یاساییه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "گرنگه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان نوێنه‌ریان له لێژنه‌ی یاساییدا هه‌بێت، چونكه لێژنه‌ی یاسایی بڕبڕه‌ی پشتی په‌رله‌مانه و پێویسته ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاین و پێكهاته‌كان بێت".
به‌گوێره‌ی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان, دەبێت لە دوای تەواوبوونی دانیشتنی یەکەم لە ماوەی 25 رۆژدا, سەرجەم لێژنە هەمیشەیەکانی پەرلەمان پێک بهێنرێن, كه له 15 لێژنه پێكهاتوون.
k24-
