حكوومەت بڕیاری داوە نەوت نەدرێت بە پاڵاوگە نایاساییەكان و دادەخرێن
ئەنوەر عەبدوڵڵا، نوێنەری بەرێوەبەرایەتیی ژینگەی ھەولێر بۆ داخستنی پاڵاوگەكان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كاركردن بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەكان بەردەوامی ھەیە، كە لە سنووری ھەولێر ١٣٠ پاڵاوگە ھەن و لە كۆی ئەو ژمارەیە تەنیا ١٨پاڵاوگە دەمینێن و ئەوانەی دیكە ھەموو دادەخرێن، دواتریش لیژنە سەردانیان دەكات و ھەر یەكێك لەوانەش رێنماییەكان نەیانگرێتەوە، ئەوانیش دادەخرێن، بۆیە وەك ھەنگاوی یەكەم بۆ داخستنی ئەو پاڵاوگانە، حكوومەت بڕیاری داوە نەوتیان پێ نەدات بۆ ئەوەی كار نەكەن، بۆیە بەو ھۆیەوە ژمارەیەكی زۆر داخراون".
عەبدوڵڵا گوتیشی: "ئەوانەی نەوتیشیان دەست دەكەوێت، بەردەوامن لە كاركردن، بەڵام ئەوانەش دادەخرێن، چونكە ژینگەی سنووری ھەولێریان تێك داوە و لەسەر ماستەرپلانی سەوزایی ھەولێر كە ٢٥كم لە سنووری شارەوانییە، بێ مۆڵەتی حكوومەت دروست كراون، بۆیە ئەوانەی دادەخرێن قەرەبووش ناكرێنەوە، چونكە مۆڵەتیان نییە بۆ دروستكردن تا قەرەبوو بكرێنەوە"
kdp-
