مەحموود محەمەد و کونسووڵی گشتیی ئەمەریکا چەند پرسێکی گرینگیان تاوتوو کرد

مەحموود محەمەد و کونسووڵی گشتیی ئەمەریکا چەند پرسێکی گرینگیان تاوتوو کرد
مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ کونسووڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم کۆبوویەوە و لە دیدارەکەدا چەند پرسێکی گرینگی وەک پێکهینانی کابینەی نۆیەمی حکوومەت و کەرکووک خرانە بەرباسەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ شەممە، ٢٦ی شوباتی ٢٠١٩، مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ستیڤن فەیگن کونسووڵی گشتیی و شاندێکی یاوەری لە کونسووڵگەری ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا رەوشی ھەرێمی کوردستان بە گشتی و ھەنگاوەکانی دوای ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلول و پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لێکتێگەیشتن و پێوەندی نێوان حزب و پارتە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی، خرانە بەرباس و، جەختکرایەوە کە لە بەرژەوەندی و خواستی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینە و چارەکردنی کێشە و ئاستەنگەکان، خێراتر بکرێن.

ھەر لەو دیدارەدا رەوشی کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و  زەرورەتی چارەکردنی گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا بەگفتوگۆ، لە رێگای حکوومەتی ھەرێمی کوردستانێکی بەھێز گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
kdp-
Top