دوو منداڵی دیكەی كوردی ئێزدی ڕزگار كران

دوو منداڵی دیكەی كوردی ئێزدی ڕزگار كران
نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، كە ئەمڕۆ توانیویانە 2 منداڵی دیكەی كوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بكەن.

نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ڕایگەیاند: "نووسینگەكەیان توانیویانە ئەمڕۆ دوو منداڵی كوردی ئێزدی بە ناوەكانی سوعاد ڕەشۆ ئیبراهیم، كە تەمەنی 15 ساڵە و خەڵكی گوندی ڕمبوسییە، لەگەڵ جولین عەلا ئەلیاس، كە تەمەنی 10 ساڵە و خەڵكی شنگالە لە دەستی تیرۆریستانی داعش لە سووریا ڕزگار بكەن."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە كارەكانی نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ژێر فەرمانی نیچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە لە دوای هێرشەكان بۆ سەر دواپێگەی داعش لە باغۆزی سووریا، بە هەوڵەكانی نووسینگەی ڕزگاركردنی كوردانی ئێزدی لە دەستی تیرۆرستانی داعش توانراوە 20 كەس ڕزگار بكرێن.
kdp-
Top