شاندێکی دەروازە گومرگییەکانی ھەرێمی کوردستان لە تارانە

شاندێکی دەروازە گومرگییەکانی ھەرێمی کوردستان لە تارانە
لەسەر بانگهێشتی فەرمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، شاندێکی دەروازە گومرگییەکانی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئێرانیان کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەشی پەیوەندییەکانی گومرگی ھەرێمی کوردستان، لەسەر داوای مەھدی میر ئەشرەفی، جێگری وەزیری دارایی و سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگەکانی ئێران، کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاندی دەروازە و گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان و ئێران لە تاران ئەنجام درا.

کۆبوونەوەکە بە مەبەستی پێشخستنی ئاڵوگۆری بازرگانی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان ھەردوولا بووە. هاوکات هەوڵی داڕشتنی بەرنامەی نوێی تایبەت بە کارکردنی ھاوبەش لە نێوان هەردوو لایەنی هەرێمی کوردستان و ئێران دراوە.











باسنيوز
Top