بڕیارێكی تازە لەبارەی مۆڵەتدان بە فەرمانبەران
وەزارەتەكە جەختی كردووەتەوە، كە دەبێ لەمەودوا لە رێگەی ئەوانەوە مۆڵەتەكە بدرێت، هاتووە: "بە مەبەستی كەمكردنەوەی رۆتین بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مۆڵەتی بەخێوكەر وەردەگرن و بۆ رێگەگرتن لە هەبوونی ژمارەیەكی زۆری ئەو مۆڵەتە، دەبێ داواكاریی مۆڵەتی بەخێوكەر ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بە وەزارەتمان بكرێت".
وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی پاش دیراسەتكردنی داواكارییەكان بەپێی رێنمایی وەزارەت و وەزارەتی دارایی بۆ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بەرز دەكرێتەوە و بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.
سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان بە نووسراوێك داوای لە هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان كردووە، بۆ میكانیزمی پێشكەشكردنی مۆڵەتی بەخێوكەر كار بە نووسراوەكەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بكەن.
زیاتر 90 هەزار كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت لە هەرێمی كوردستان هەیە، كە بەشێك لەوانە پێویستیان بە دایك و باوك یان کەسی خێزانەکانیانە بۆ بەخێوكردنیان و خزمەتكردنیان.
د. رێكەوت حەمەڕەشید، وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بەوەكالەت رايگەیاند، دەیانەوێت ئەو مۆڵەتانەی بە ناوی بەخێوكەر دەدرێت، رێك بخرێنەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەو مۆڵەتە تەنیا لەلای ئەوان دەدرێت و لە وەزارەتەكان و دامودەزگاكانی تر نادرێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار رايگەیاند، پێشتر لە لایەن وەزیرەكان مۆڵەتی بەخێوكەر دراوە، گوتی: "بەپێی رێنمایی دارایی و نووسراوی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، ئەوەی كراوە پێوەندیی بە مۆڵەتی بەخێوكەری كەمئەندامەوە نەبووە".
بەپێی رێنماییەكان، فەرمانبەرێك بۆ بەخێوكردنی یەك كەمئەندام، مووچەكەی خۆی بۆ خەرج دەكرێت و سەرمووچەی ساڵانە و پلەبەرزكردنەوەشی بۆ دەكرێت، ئەگەر بۆ دوو كەمئەندام بێت، ئەوە مووچەیەكی تری بە كەمتر لە 150 هەزار دینار بۆ خەرج دەكرێت. جەختیش كراوەتەوە، هەر بەخێوكەرێك مووچە و مۆڵەتی پێ بدرێت و کار و ئەرکی خۆی جێبەجی نەکات، جگە لەوەی مووچەكەی دەبڕدرێت، سزایەكی داراییش دەدرێـت کە لەنێوان 500 هەزار تاوەكوو یەك ملیۆن دینارە.
باسنيوز
