ھاتوچۆی ھەولێر لەبارەی سیستەمێکی تازە زانیاری دەخاتە ڕوو
ئەمڕۆ سێشەممە 26/2/2019، موقەدەم فازڵ حاجی، ڤیدیۆیەکی لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، لەسەر ڤیدیۆکەشدا نووسیویەتی: "لەم ڤیدیۆیە سیستمی تازەی کامێراکانی ناسراو بە لێدانی سزا، یان (پەناڵتی) خراوەتە ڕوو، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێرەوە دانراوە".
وەک لە ڤیدیۆکەشدا دەردەکەوێت، گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێر ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەو کامێرایانەی لە ترافیکلایتەکان دادەنرێن، وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێت، کە لە گڵۆپی سوور ناوەستن، ھەروەھا بەردەوامیش گرتەی ڤیدیۆیی شەقامەکان تۆمار دەکەن و ڕاستەوخۆ بۆ ژووری کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر دەنێردرێت.
باسنيوز
