فەرماندەیەکی هەسەدە وادەی ئۆپەراسیۆنی باغۆز ئاشکرا دەکات

فەرماندەیەکی هەسەدە وادەی ئۆپەراسیۆنی باغۆز ئاشکرا دەکات
فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) وادەی دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باغۆز، ئاشکرا دەکات.

مستەفا بالی، بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، ئەو هەواڵانەی باس لە بوونی چوار هەزار خەڵکی مەدەنی لە گوندی باغۆز دەکەن، ”راست نین“.

مستەفا بالی هەروەها رایگەیاندووە، کە پرۆسەی رزگارکردنی ئەو خەڵکە مەدەنییە بەردەوام و تا هەموویان بە تەواوی رزگار نەکرێن، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانیان بۆ سەر داعش لە باغۆز، دەست پێ ناکات.

گوندی باغۆز لە پارێزگای دێرەزوور لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا، دوایین پێگەی داعشە لەو وڵاتە و هەسەدە بە پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هەوڵی رزگارکردنەوەی دەدات.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.











باسنيوز
Top