بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لێژنەی یاسایی ھەڵبژێردرا
کەمێک لەمەوبەر، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی پەرلەمان و بە دەنگی ٧٥ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و بە ناڕەزایی ٦ پەرلەمانتار، ٩ ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمان لە کۆی ١١ ئەندامی لێژنەکە ھەڵبژێردران کە ئەمەش ناوەکانیانە:
- ئەرشەد حوسێن محەمەد لە فراکسیۆنی پارتی
- بژار خالید عەبدوڵا لە فراکسیۆنی پارتی
- جەلال محەمەد ئەمین لە فراکسیۆنی گۆڕان
- خەدیجە عومەر تەھا لە فراکسیۆنی پارتی
- ڕووپاک ئەحمەد ڕەحمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ
- رۆبینۆ ئویملک عەزیز لە فراکسیۆنی کلدانی سریانی ئاشووری و ئەرمەن
- سارا دلشاد بەکر پێکھاتەی تورکمان
- عەبدولسەلام عەبدوڵا حەسەن لە فراکسیۆنی پارتی
- کاوە عەبدولقادر حەسەن لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕای گەیاند کە رۆژی ھەینی ١ی ئاداری ٢٠١٩، یەکەمین کۆبوونەوەی وەرزی یەکەمی ساڵی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ھەڵبژاردنی ٩ ئەندام لە کۆی ١١ ئەندامی لێژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە کاتێکدایە کە بەھۆی بەشدارینەکردنی فراکسیۆنی یەکێتی لە کۆبوونەوەکەدا، ٢ ئەندامی لێژنەکە بۆ یەکێتی بە بەتاڵی ھێڵدراوەتەوە.
باسنيوز
