ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بۆ ھاووڵاتییانی پارێزگای دھۆک بڵاو دەکاتەوە

 ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بۆ ھاووڵاتییانی پارێزگای دھۆک بڵاو دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی لەبارەی ناسنامەی باری شارستانی، بۆ چەند شارەدێیەکی سنووری پارێزگای دھۆک بڵاو کردەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 26/2/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاووڵاتییانی شارەدێی (ڕزگاری، گردەسین، بجیل و دینارتە)ی سنووری پارێزگای دھۆکی ئاگادار کردووەتەوە.

ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە: "داوا لەو ھاووڵاتییانە دەکەین ئەوانەی ناسنامەی باری شارستانییان سەر بەو فەرمانگانەی سەرەوەیە، ئیش و کارەکانی ئەم فەرمانگانە بۆ ماوەی دوو ھەفتە دەوەستێ، ئەمەش بەھۆی گۆڕین و بوونیان بە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی".




باسنیوز
Top