ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەک بۆ ھاووڵاتییانی پارێزگای دھۆک بڵاو دەکاتەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 26/2/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاووڵاتییانی شارەدێی (ڕزگاری، گردەسین، بجیل و دینارتە)ی سنووری پارێزگای دھۆکی ئاگادار کردووەتەوە.
ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە داوە: "داوا لەو ھاووڵاتییانە دەکەین ئەوانەی ناسنامەی باری شارستانییان سەر بەو فەرمانگانەی سەرەوەیە، ئیش و کارەکانی ئەم فەرمانگانە بۆ ماوەی دوو ھەفتە دەوەستێ، ئەمەش بەھۆی گۆڕین و بوونیان بە فەرمانگەی کارتی نیشتمانی".
باسنیوز
