نێچیرڤان بارزانی پرۆژەیەک بۆ سلێمانی جێبەجێ دەکات
زیاد کاکە رەزا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی خراوەتە سەر پرۆژەکانی شارەکە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
زیاد کاکە رەزا بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان 90 ملیار دیناری. بۆ پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەرخان کردووە و لە بەهاری ئەمساڵ، دەچێتە جێبەجێکردنەوە.
شەقامی 100 مەتریی سلێمانی شەقامێکی بازنەییە و بە دەوری شار سلێمانی دەسووڕێتەوە، لە تاسلووجەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە سەر ڕێگەی دووکان.
باسنیوز
