له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی داعش له سووریا، پرسی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له لای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسه‌ر جارێكی دیكه هاتووه‌ته‌وه به‌رباس. به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر رايانگه‌ياند، تا ئێستا وڵاتانی ئه‌وروپا ئاماده‌نین دیله‌كانی داعش له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) وه‌ربگرنه‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌شێكی پارێزه‌ران به‌پێویستی ده‌زانن، كه دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگایكردنی داعش دیله‌كان دابمه‌زرێندرێت.
پرسى بيانييه‌كانى ناو داعش بووه‌ته پرسێكى سه‌ره‌كیى يهكلاكردنهوهى ئه‌و شه‌ڕه‌ى هاوپه‌يمانیی نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش، بۆ نه‌هێشتن و كۆتايهێنان به تيرۆر ده‌ستی پێكردووه.
k24-