لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا دایكێك و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێكی ئاگركەوتنەوەدا دایكێك و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە ئاكرێ "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە قەزای ئاكرێ دایكێك و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا".

گوتیشی: "ئەو خێزانە خەڵكی مووسڵن و چەند ساڵێكە ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوونە و لە ئاكرێ نیشتەجێن، لەكاتی كەوتنەوەی رووداوەكە دایك و سێ منداڵەكەی لە ماڵ بوونە".

یەكێك لە شایەتحاڵەكان كە دراوسێی ئەو خێزانەیە گوت: "لەكاتی رووداوەكە كە گەیشتین ھەموو پەنجەرەكانمان شكاندن، بەڵام ئاگرەكە گەورەبوو تا ھێزەكانی بەرگری شارستانی نە گەیشتن نەتوانرا كۆنترۆڵ بكرێت، بۆیە دایكێك و دوو منداڵەكەی گیانیان لەدەستدا و تەنھا منداڵێكیان لە رووداوەكە رزگاربوو".
k24-
Top