جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق : پێویستە كار بكرێت بۆ كۆتاییهێنان به پاشه‌كه‌وتی مووچەی فەرمانبەران
د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "ئومێده‌وارم ڕۆژانی داهاتوو هه‌واڵی خۆشی كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتن و پێداچوونه‌وه له‌لایەن لایه‌نەكان ببیستین،به تایبەت دوای پەیامەكەی سەرۆك بارزانی، دڵی خه‌ڵك خۆش بكه‌ن و حكوومه‌ت پێكبهێنرێت و كه‌سیی شیاو و دڵسۆز و خزمه‌تكار له‌پۆسته‌كان دابنرێن".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنەکەی، بەشیر حەداد ئەم گوتانەی لە میانەی گوتاری هەینیی ئەم هەفتەیە ڕاگەیاندووە و گوتویەتیشی: "پێویسته یاسای چاكسازی كه له په‌ڕله‌مانه تێپەڕێندرێت و له‌لایەن حكوومەتەوه جێبه‌جێ بكرێت و كار بكرێت بۆ كۆتاییهێنان به‌پاشه‌كه‌وتی مووچه و سیستمێكی نوێ دابنرێت بۆ مووچه و پلەی وەزیفی".
داواشی لە هەموو لایەنە سیاسییەکان کردووە کە به‌لۆژیكی حیكمه‌ت و هەستكردن به بەرپرسیارێتی بیربكه‌نه‌وه و بڕیار بدەن،بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی سیاسیی كوردستان و هه‌نگاوی هه‌ڵه نه‌نێن و به‌هه‌نگاوه راسته‌كان هه‌ڵه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و دڵی خه‌ڵك خۆش بكه‌ن.
ڕاشیگەیاندووە: "پێویسته یاسای چاكسازی كه له‌په‌ڕله‌مان تێپەڕیندرێت و له‌لایەن حكومەتەوه جێبه‌جێ بكرێت و كار بكرێت بۆ كۆتاییهێنان به پاشه‌كه‌وتی مووچه و سیستەمێكی تۆكمه و نوێ بۆ مووچه و پلەی وەزیفی په‌یڕه‌وبكرێت،تا خه‌ڵك بزانێت مووچه و داهاتی چه‌نده و بەرنامەی خەرجكردنی دیاری بكات".
باس‌نیوز
