خه‌له‌كان.. له رووداوێكی هاتووچۆ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، رووداوه‌كه له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له جۆری هیوندای ئه‌لێنترا و تۆیۆتا هایلوكس، ڕوویداوه، له ئه‌نجامدا شۆفێری هیونداكه گیانی له‌ده‌ست داوه و سێ له سه‌رنشینه‌كانی تۆیۆتاكه‌ش بریندار بوون.
پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی به‌شی پۆلیسی دوكان بۆ شوێنی رووداوه‌كه، برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن كران و ته‌رمی شۆفێره‌كه‌ش، ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا.
k24-
