سلێمانى.. ژنێكی تەمەن 68 ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

سلێمانى.. ژنێكی تەمەن 68 ساڵ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
ژنێكی تەمەن 68 ساڵ، لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی شەهیدانی ئازادی سلێمانی، بەچەقۆ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆليسى پارێزگای سلێمانى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019 راگه‌ياند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاته‌يه‌ك به‌ناوى  (م. ع. ق ) رەگەز مێ‌، لەدایكبووی 1951 لەماڵەكەی خۆی لەگەڕەكی شەهیدانی ئازادی سلێمانی، بەچەقۆ خۆی بریندار كرد.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د گوتيشى: "دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئازادی و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری شوینی رووداوەكە كراو بریندارەكە بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا".

بەپێی لێكۆڵینەوەسەرەتاییەكانی پۆلیس، ژنەكە بە چەقۆ خۆی كوشتووە و زیانیارییە پزیشكییەكانیش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن، ژنەكە نەخۆشی دەروونی و نەخۆشی غوددەی هەبووە.

لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە.
k24-
Top