په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى نائاسایى ئه‌نجام ده‌دات

په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنێكى نائاسایى ئه‌نجام ده‌دات
بڕیاره‌ ڕۆژى سێشه‌مه‌ى داهاتوو په‌رله‌مانى كوردستان كۆببێته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بانگێشتى گشت ئه‌ندامانى كردووه‌.
 
له‌ بانگێشتێكى په‌رله‌مانى كوردستان هاتووه‌، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ یه‌كی نائاساییی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌م  2019/2/26.
 
ئه‌مه‌ ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
 
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مانی كوردستان
 
پشتبه‌ستن به‌ حوكمى بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ ماده‌ى 8ى په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (1)ى نائاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/2/26 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی حوكمى ماده‌كانی (28 و 29)، له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
 
تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.
 
له‌گه‌ڵ رێزدا..
 
د.ڤالا فرید ابراهیم
kdp-
Top