لاوێکی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەی کاندیدانی پەرلەمانی ئەورووپای کرد
لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە کاندیدەکان دوای پێشکەشکردنی وتارەکانیان داوای پشتگیرییان لە لاوانی ئەورووپا کرد کە پاڵپشتییان بکەن لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی ئەورووپا کە ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.
فەلاح حەسەن دەڵێت: "ئەم جۆرە کۆبوونەوە و پێگە سیاسییانە گرنگن بۆ ئایندەی ھەرێمی کوردستان، چونکە ئێمە وەکو گەلی کوردستان پێشتر لە سیاسەتی دووربین و بەرنامەی ستراتیژیی درێژخایەنی سیاسی سەرکەوتوو نەبووین، بۆیە لەمەودوا ھەوڵ دەدەین لاوانی سیاسیی کوردستانیش بەشێک لەم بۆشاییانە پڕ بکاتەوە."
شایانی باسە کۆبوونەوەی لاوانی پارتی گەلانی ئەورووپا لە ٢١ی شوبات تا ٢٤ی شوباتی ٢٠١٩ بە ئامادەبوونی لاوانی سیاسیی ٢٧ وڵاتی ئەورووپایی دەستی بە کارەکانی کرد.
kdp-
