لەبارەی زیادکردنی کارەبا لە وەرزی ھاویندا زانیاریی نوێ دەخرێتە ڕوو
محەمەد ئەمین ھەورامی، ڕاوێژکاری وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: ''پلانی وەزارەت بۆ زیادکردنی کارەبا، کردنەوەی وێستگەیەکی 300 مێگاواتییە لەسەر زێی گەورە، بەڵام بۆ دابەشکردنی کارەباکە پێویستە ھەموو ماڵێک پێوەری ھەبێت، ھەر ماڵێک پێوەری نەبێت، کارەباکەی دەبڕدرێت''.
گوتیشی: ''لە ھەرێمی کوردستاندا خواستی کارەبا زیاتر لە وەرزی زستاندایە وەک لە وەرزی ھاوین، ئەمەش بەھۆی زۆریی بازاڕی (ھیتەر) و بەکارھێنانی بۆیلەر، کە کارەبایەکی زیاد لە پێویست بەکار دەھێنن، بەڵام لە ھاویندا ئامێرە فێنککەرەوەکان کارەبایەکی کەمتریان پێویستە".
ڕاوێژکارەكەی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش دا، کە ماوەی چەند ساڵێکە بەھۆی قەیرانی داراییەوە پارەی کارەبای نیشتمانی لە ھاووڵاتییان وەرنەگیراوە، بەڵام دوای پێکھێنانی حکوومەت و پێدانی مووچەکان بە ڕێکوپێکی، پێویستە پارەی کارەبای نیشتمانی بە دروستی لە ھاووڵاتییان وەربگیرێت".
باسنیوز
