وەزیرى پەروەردە بەشداریى کۆنفرانسێکی پەروەردەیی لە ئەبووزەبی کرد

وەزیرى پەروەردە بەشداریى کۆنفرانسێکی پەروەردەیی لە ئەبووزەبی کرد
لە ئەبووزەبی پایتەختی ئیماراتى عەرەبی یەکگرتوو، یەکەمین کۆنفرانسى وەزاریى هەرێمى ٢٠١٨ لەسەر پرسى ئامادەسازیى ئازادى ئایینى و ڕۆڵى پەروەردە و پێکەوەهەڵکردنى ئایینى بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هزرى توندوتیژى و لادەرانە بەڕێوە چوو.



د. پشتیوان سادق، وەزیرى پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەى ئەبووزەبیدا کرد کە بۆ ماوەى سێ ڕۆژ دەخایەنێت و چەندین کەسایەتیى سیاسى و ئەکادیمى لە سەراسەرى دونیا تێیدا بەشدارن.









باسنيوز
Top