قایمقامی شەقڵاوە لەسەر کوژرانی ھاووڵاتییەکی عەرەب زانیاری دەخاتە ڕوو
جوان ڕەفیق، قایمقامی قەزای شەقڵاوە ڕایگەیاند: "ھاووڵاتییەکی عەرەب ڕۆژی ١٧ شوبات ون بووە و ڕۆژی ١٨ی شوبات ونبوونەکەی ڕاگەیاندراوە، بەڵام ڕۆژی ٢٢ی شوبات تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، بۆیە ئێستا پۆلیسی شەقڵاوە دەستی بە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ڕووداوە کردووە، ڕێکارە یاساییەکان چی بێ، دەیگرنە بەر".
قایمقامی شەقڵاوە گوتیشی: "ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ھەرچی بێت، ئەوا بەپێی ئەوانە مامەڵە دەکەین".
باسنیوز
