پیرە: پابەندی ڕێککەوتنەکەی ٥\٢\٢٠١٩ دەبین لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان
ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٩، سەعدی پیرە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هەریەکە لە تەوەرەکانی (پێکهێنانی حکوومەت، کێشەکانی دوای ١٨ی شوبات، گۆڕینی بەرنامەی یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە حکوومەت) لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت.
بە گوتەی پیرە، یەکێتی پابەندی ڕێککەوتنەکەی ٥\٢\٢٠١٩ دەبێت و “ئەسڵی بابەتەکە بەرنامە و سیاسەتە“.
باسنیوز
