عومەرئەلبەشیر دۆخی نائاسایی ڕاگەیاند
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە، عومەرئەلبەشیر، جیاواز لە هەڵوەشانەوەی کابینەی حکوومەت، هاوکات بۆ ماوەی دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندووە.
سوودان لە ماوەی ڕابردوودا ڕووبەڕووی خۆپیشاندان و ناڕەزایی خوێناوی بووەتەوە. ناڕازی و خۆپیشاندەران، خوازیاری دەست لەکارکیشانەوەی عومەرئەلبەشیرن کە نزیکەی 30 ساڵە دەسەڵاتی ئەو وڵاتەی بەدەستەوەیە.
باسنيوز
