پۆلیسی سۆران: به‌هۆی ده‌ستكاریكردن چه‌ك منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا
رائید سه‌عدون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 22ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2019، له بوونی ته‌رمی منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان به‌ناوی (م. ر. ع) له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه دوو گوللـه‌ی به‌ركه‌وتووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران راشیگه‌یاند، منداڵه‌كه دانیشتووی ناحیه‌ی دیانایه، به گوته‌ی شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه، له ماڵی دراوسێكه‌یان ده‌ستكاری چه‌كی كلاشینكۆفی كردووه و به‌و هۆیه‌وه دوو گوللـه‌ی به‌ركه‌وتووه و گیانی له ده‌ستداوه.
پۆلیسی سۆران داوا له‌و هاووڵاتییانه ده‌كات كه چه‌كیان له ماڵه‌وه هه‌یه، له شوێنێك دابنرێت منداڵان ده‌ستیان پێنه‌گات بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
k24 -
