شه‌ڕ له‌نێوان دانیشتووانى دوو گوندی سنووری سلێمانی ڕوویدا
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى، ڕايگه‌یاند: "ئێوارەی دوێنێ شه‌ڕ و ئاڵۆزى له نێوان دانیشتووانى دوو گوندى قه‌زاى قه‌ره‌داغ درووستبووه و به‌وهۆیه‌وه دوو هاووڵاتی به‌فیشه‌ك برینداربوون و له‌لایه‌ن هێزه‌كانى به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ و تیمه فریاگوزارییه‌كانه‌وه ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سلێمانى كراون بۆ چاره‌سه‌ركردن".
گوتیشی: "هێزه‌كانى به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتوونه‌ته شوێنى ڕووداوه‌كه و توانراوه شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كه كۆنترۆڵبكرێت و پێنج تۆمه‌تبارى ڕووداوه‌كه‌ش ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر دوو چه‌كى جۆرى كڵاشینكۆف و ئۆتۆمبێلێكیشدا".
ئاماژه‌ى به ئەوەش دا کە ئێستا تۆمه‌تباران به‌فه‌رمانى دادوه‌ر ڕاگیراون.
باسنيوز
