قایمقامی سۆران: بڕیارى داخستنى ده‌رمانخانه و رێكخستنه‌وه‌ى نۆرینگه پزیشكییه‌كان جێبەجێدەکرێ
كرمانج عزه‌ت، قایمقامی سۆران ڕايگه‌یاند: "به‌نووسراوێكی فه‌رمی ئاگاداركراینەوه كه پێویسته سه‌رجه‌م نۆرینگه و ده‌رمانخانه‌كان ڕێكبخرێنه‌وه، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش زۆرینەی ده‌رمانخانه‌كانی سۆران داده‌خرێن، چونكه به‌پێی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، نابێت ده‌رمانخانه‌كان له‌لایه‌ن په‌رستارانه‌وه یان یاریده‌ده‌رانی پزیشكییه‌وه راسته‌وخۆ ده‌رمان به نه‌خۆش بدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت پزیشكی پسپۆر و دیاریكراو بێت".
گوتیشی: "مه‌به‌ستی ئێمه له‌م كاره لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه و نۆرینگه پزیشكییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌یانه، خاوه‌نه‌كانیشیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه هه‌ركه‌س پابه‌ندی رێنماییه‌كانمان نه‌بێت، كه پێشتر ئاگه‌دا كراونه‌ته‌وه، ڕووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه".
قایمقامی سۆران، ڕوونیشیکردەوە کە هه‌فته‌ی داهاتوو لێژنه‌ی هاوبه‌شی قایمقامیه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌كان و سه‌ندیكای پزیشكان و ته‌ندروستی، هه‌ڵمه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی نۆرینگه پزیشكییه‌كان و داخستنی ده‌رمانخانه‌كان ده‌ستپێدەکەن.
باسنيوز
